ئابووریكوردستانهەواڵ

نرخی زێڕ دابەزی‌

باسک نێت

نرخی زێڕ، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 29 دۆلار دابەزی.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 28-4-2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 289 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 318 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئەو باجەی لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە سەر وڵاتان، هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close