عێراقهەواڵ

عێراق لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان و دۆخی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە

وتەبێژی حكومەتی عێراق:
هیچ گۆڕانکارییەک له کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق روینەداوە
باسک نێت
باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح) راگەیاندووە: هیچ گۆڕانکارییەک له کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵه تی لەعێراق روینەداوە، ئەو کاتانەی کە لە لایەن لیژنەی باڵای سەربازییەوە لە نێوان عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەری رێککەوتون تا ئێستا نەگۆڕاوە.

لەبارەی پەیوەندییەکانیش لەگەڵ سوریا عەوادی وتی، عێراق و حکومەتەکەی چالاک بوون لە گرنگیدان بە واقیعی نوێی سوریا و بەغداد ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هاریكاریكردن، لەوەش گرنگتر بڕیاری جددی عێراقە بۆ دەستوەرنەدان لە کاروباری سوریا و قبوڵکردنی ئەوەی هاوکێشەی نوێی سوریا بەرهەمی دەهێنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close