تەندروستیكوردستانهەواڵ

پزیشكانی راپەڕین داوایەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكەن

دەستەیەك لە پزیشكانی ئیدارەی راپەڕین داوا دەكەن حكومەت گوژمەی پێویستی پارەی نۆژەنكردنەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە دابین بكات بۆ ئەوەی چیتر كەرتی تەندروستی لەو شارە تووشی كێشەی زیاتر نەبێت.

بەیانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دەستەیەك لە پزیشكانی ئیدارەی راپەڕین، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد پارەی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی راپەڕین بۆ ئەو كۆمپانیایە تەرخان بكات كە كارەكانی جێبەجێ دەكات. 
نەخۆشخانەكە لە كۆتایی ساڵی رابردوو دەست بە نۆژەنكردنەوەی كراوە و بە گوێرەی گرێبەستەكەی پێویست بوولە مانگی ئایاری ئەمساڵدا كارەكانی تەواو ببێت، بەڵام تا ئێستا كاركردن تیایدا تەواو نەبووە. 
بە وتەی ئەو پزیشكانە كارەكانی كۆمپانیاكە زۆر بە سستی جێبەجێ دەكرێت بەهۆی خەرجنەكردنی گوژمەی پێویست لەلایەن حكومەتەوە، ئەوەش بووەتە كێشە بۆ كەرتی تەندروستی شارەكە و كارەكانی دابەش بووە بە سەر نەخۆشخانەكانی دیكەی شارەكەدا. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close