
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاشکرای کرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا شاری بێجی دەبێتە یەکێک لە گرنگترین ناوەندی نەوتی و پیشەسازیی و پایەکی سەرەکیی ئابووریی عێراق.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2-8-2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای سەڵاحەددینی کرد و پڕۆژەی پاڵاوگەی ڕۆنی بێجی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای تایبەت بە پاڵاوگەی باکووری کردەوە .
سوودانی لە وتارێکدا، ڕایگەیاند: پاڵاوگەی ڕۆنی بێجی یەکێکە لەو دامەزراوە پیشەسازییە گرنگانەی توانای بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی ڕۆنی پیشەسازی و قیری هەیە.
بڕی بەرهەمهێنانی ڕۆن لەپاڵاوگەی بێجی ساڵانە دەگاتە 250 هەزار تۆن و 600 هەزار تۆن تێدەپەڕێنێت.
جیاوازییەکی گەورە هەیە بەراورد بە یەکەم سەردانم، چ لەڕووی کردنەوەی پاڵاوگەکانەوە بێت یان دەستپێکردنی کاری جێبەجێکردن لە یەکە نوێیەکاندا، کە بە هیمەتی کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بەڕێوەدەچێت.
بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەتوو، هاوکات دەبێتە یەکێک لە پایەکانی کەرتی پیشەسازیی نەوتی لە عێراقدا.
باسک نێت




