
زانیاری تەواو لەسەر ئەنجامی سەرژمێری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان
د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
باسک نێت
ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی، گەیشتووەتە سەرووی شەش ملیۆن و 370 هەزار کەس.
🔸 ئاماری سەدا چواری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان جارێ هەژمار نەکراون، واتە ئەو ئامارانەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراون، ئەنجامی بەرایین.
بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان گەنجن و کەوتووەتە پەنجەرەی دیمۆگرافی کە لەم قۆناغەدا پێویستە ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە سەدا شەش و سەرووتر بێت.
ئەنجامی بەرایی سەدا 96ـی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان:
1. کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: زیاتر لە شەش ملیۆن و 370 هەزار کەس.
2. ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان: 84%
3. ڕێژەی دانیشتووان لە گوندەکان: 16%
4. ژمارەی ماڵان: 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 ماڵ
5. ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: یەک ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان
6. تێکڕای قەبارەی خێزانەکان: 4.3 تاک
7. ژمارەی تاکی نێر: سێ ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس (%50.24)
8. ژمارەی تاکی مێ: سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەس (%49.76)
9. ڕێژەی ئەو خێزانانەی ئافرەت سەرۆکایەتییان دەکات: 11.86%
10. ڕێژەی ئەو خێزانانەی پیاو سەرۆکایەتییان دەکات: 88.14%
11. ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ: 31.9%
12. ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدا: 63.07%
13. ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ و سەرووتر: 4.4%
14. ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە 2009: 2.48%
15. ژمارەی یەکەی نیشتەجێبوون: دوو ملیۆن و 28 هەزار و 37 یەکە