![](https://www.basknet.net/wp-content/uploads/2023/12/inbound718454136592348668-726x405.jpg)
دەقی راگەیەندراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران:
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانیانى رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات.
بەداخێکی زۆرەوە بەهۆی سوتانی یەکێک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەک خوشک و برامان گیانیان لەدەستدا.
ھەر بەم بۆنەیە دوای پەیوەندیەکی راستەوخۆی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، لەسەر راسپاردەی جەنابیان لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و چاودێریکردنی دۆخی بریندارانی رووداوەکە.
هەر بەم بۆنەیە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سبەی شەممەوە 3 رۆژ ماتەمینی ڕادەگەیەنێت.
بەم بۆنە دڵتەزێنە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین، ھیوادارین خودای گەورە شیفای بریندارەکان بدات و لە کۆچکردووەکان خۆشبێت و بە بەھەشتی بەرین شادیان بکات.
ھەڵگورد شێخ نەجیب
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران