بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ
بزووتنەوەی ئیسلامی بە فەڕمی سەرۆکی لیستەکانی بۆ هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 18\7\2024 بزوتنەوەی ئیسلامی لەسەر ئاستی هەر سێ بازنەی (هەولێر-سلێمانی-هەڵەبجە) لیستی کاندیدانی پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد .
کاظم عثمان گەچێنەیی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی بە باسک نێتی ڕایگەیاند لە دوای مەڕسومی ڕاگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی هەموو ئامادەکارییە ئیداریەکانی قەوارە و لیستی کاندیدانی بزوتنەوەی ئیسلامی تەواو کردووە، و بەتەواوی ئامادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانە کە بڕیارە لە 20 ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت.
وتیشی لە بازنەی هەولێر مامۆستا کەمال زراری سەرۆکی لیستەکەیە و لە بازنەی سلێمانی مامۆستا وەلید مام فەرەج سەرۆکی لیستەکەیە و لە بازنەی هەڵەبجەش مامۆستا لەیلا عەلی عەبدولعەزیز سەرۆکی لیستەکە دەبێت.
ئاشکراشیکرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان کۆتاییان هاتووە و ئامادەی هەڵبژاردنین.