دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق فۆڕمی ناو تۆمارکردنی بۆ تیروپشکی پڕۆسەی حەجی سێ ساڵی داهاتوو کارا کرد و تاوەکو 20 رۆژی دیکە هاوڵاتییان دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.
باسک نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-7-2024 دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند،”لەڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە فۆرمی تۆمارکردنی ناو بۆ تیروپشکی پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 و 2026 و 2027 کارا كرا”.
ئاماژە بەوەش كراوە،”لینەکەکە تاوەکو 20 ڕۆژی دیکە کارا دەبێت و لەو ماوەیەدا دەتوانن بە خۆڕایی و بەشێوازێکی ئاسان لەڕێگەی ئەو لینکەوە ناویان تۆمار بکەن بۆ تیروپشکی حەجی سێ ساڵی داهاتوو”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، یەکێک لە مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆرمەکە بریتییە لە رێگریکردن لەو کەسانەی پێشتر حەجیان ئەنجامداوە لەوەی و دەرفەت دەدرێت بەو کەسانەی حەجیان ئەنجام نەداوە سودمەندبن.
ئەوەش خراوەتەڕوو،”ئەو کەسانەی پێشتر ناویان تۆمارکردووە و لە تیروپشکەکەدا ناویان دەرنەچووە لە تیروپشکی ئەمجارەدا لەپێشترن لەو کەسانەی یەکەمجارە فۆرم پڕدەکەنەوە”.
هەروەها هاتووە،”60%ـی دەرچووان ئەو کەسانە دەبن کە تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە”.
كلیك لێرە بكە