
فڕۆکەیەک بە دەیان سەرنشینەوە لە ئاسمانی وڵاتێک دیار نەما
باسک نێت
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان
فڕۆكه‌یه‌كی جۆری “Cessna 208B Grand Caravan” له نزیك شاری نۆمی له ئالاسكا دیار نەماوە، كه جگه له فڕۆكه‌وانه‌كه 9 سه‌رنشینی دیكه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
فڕۆكه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیای “Bering Air”، خاوه‌نداری ده‌كرێت و له گه‌شتێكدا بووه له شاری ئۆنالاكلێته‌وه بۆ شاری نۆمی.
له‌م باره‌وه، ده‌یڤید ئۆلسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای “Bering Air”، وتوویه‌تی، كاتژمێر 2:37 ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 6ـی شوباتی 2025 به‌ره‌و شاری نۆمی هه‌ستاوه و دوایین جاریش كاتژمێر 3:16 خوله‌كی ئێواره له‌سه‌ر ئاسمانی دوورگه‌ی نۆرتۆن ئاماژه‌ی داوه.
به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه، ئاسته‌نگ بۆ گه‌ڕانه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه دروست ده‌بێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە