جیهانهەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سودانی:پاراستنی راوێژكارە سەربازییەكان لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سودانی:
پاراستنی راوێژكارە سەربازییەكان لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە
باسک نێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیەننامەكدا بڵاویكردەوە: ئەنتۆنی بلینكن, وەزیری دەرەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی, سەرۆك وەزیرانی عێراق, بە تەلەفون قسەیكردووەو باسیان لە پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەكەو خۆ بەدورگرتن لە ئاڵۆزی زیاتر كردووە.


بلینكن جەختیكردووەتەوە لەسەر بەرپرسیارێتی عێراق لە پاراستنی راوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی, لەهێرشی میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئێران.
پەیوەندییە تەلەفونیەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت, گروپە چەكدارەكانی عێراق كە خۆیان بە ناوی “مقاوەی ئیسلامی لە عێراق” دەناسێنن, هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بنكەكانی سوپای ئەمریكایان كرد, بەبێ‌ پایەندبوون بەهیچ سنورێك, ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكان هێرش بكاتە سەر تاران, یان هێرش بكاتە سەر بارەگاكانیان.
ئەمڕۆ بلینكن دەگاتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و, سەردانی هەریەك لە قەتەرو میسرو ئیسرائیل دەكات و بەشداری لە كۆبونەوەیەش دەكات كە بڕیارە رۆژی (15)ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئاگربەست لە كەرتی غەززە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close