كەش و هەواكوردستانهەواڵ

كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی لە كاتەكانی شەودا. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 26 و سلێمانی 23 و دھۆك 21 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 28 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە كاتی جیاوازدا بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close