نوسەران

دوو پێشنیار بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد

✍️ کمال زراری”
ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی

١- کشانەوەی سەرجەم بەرپرسانی کورد لە حکومەت و پەرلەمانی عیراق و ڕەتکردنەوەی مووچەکانیان وەک پشتگیری بۆ مووچەخۆرانی هەرێم تا ئەو کاتەی پرسی مووچە بەتەواوەتی چارەسەر دەکرێت، بەپێچەوانەوە نیشانەی پرسیاری گەورەو پەڵەیەکی ڕەشیش ئەبێ بەنێوچاوانی ئەو بەرپرسانەی کورد لەبەغدا، چونکە بەردەوام بوونیان بەم شێوەیە لەبەغداو حاڵی مووچەخۆرانی هەرێمیش ئاوا بەردەوام بێت دووفاقیەکی گەورەیەو هیچ شتێکیش ناهێڵێت بەناوی متمانەو ڕاستگۆبوون.


٢- لەماوەی زیاتر لە (٣٠) ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان سەدان کەس بەشەرعی یان ناشەرعی بوونەتە خاوەنی چەندین ملیار دۆلار ، کە پێم وایە ئەوانەی بەشەرعی بوونەتە ملیار دێر لەپەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکات. بۆیە بە گرنگی ئەزانم دەستەڵاتی کوردی هەڵبستێت بەلێسەندنی لایەنی کەم (%10)داهاتەکانیان و دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆرانی هەرێم و گێڕانەوەی بەشێک لەمووچە فەوتاوەکانیان کە ئەوەش ئەبێتە مایەی گێڕانەوەی متمانەی نێوان هاووڵاتی و حکومەت . چونکە لەم بارودۆخە خراپە خوانەخواستە هەر گۆڕانکاریەک لەناوچەکە ڕووبدات هاووڵاتیان لەجیاتی بەرگریکار بن لەدەستەڵاتی هەرێم ، بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە هەنگاو ئەنێن، خوای گەورە پشت و پەنای ئەو میللەتە هەژارە بێت و کوردستان ئارام و ئاوەدان بێت

کمال زراری”
ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close