عێراقهەواڵ

کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ پۆله‌ ناكۆتاكان هێنرا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە، کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ بهێنن، بەڵام بڕیارەکە پۆلە کۆتاکان ناگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێک، وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، بۆ پۆلە ناکۆتاکان نمرەی وەرزەی یەکەم هەژمار بکرێت و ئەو قوتابیانەی کەوتوون، دەتوانن لە کاتێکی دیکە تاقیکردنەوە ئەنجام بدەنەوە.

بڕیاریشدراوە، کرێی خوێندن لە قوتابخانە تایبەتەکان بە رێژەی 10% کەمبکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا دێت ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق زیاد دەکات و بڕیارە سبەی چوارشممە، شەش ناوچە لە بەغدای پایتەخت کەرەنتین بکرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close