لە سنووری هەولێر، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنی لە کارگەیەکی شیش لە گوندی تیمار، کرێکارێکی گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
باسک نێت – هەولێر
لەبارەی ڕووداوەکەوە یوسف کەریم، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان دەڵێت، “بەهۆی بڕینەوە و کارکردن بووە لەو ئاسنە کۆنانەی دەبرێنە کارگە بۆ تواندنەوە، دیارە گولـلەی کۆنی تێدابووە و تەقیوەتەوە”.
ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی هیندستانە و بریندارەکانیش خەڵکی دەرەوەی عێراقن بەپێی وتەی یوسف کەریم
لە ئێستادا ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە تەرمەکەی لە دادپزیشکی هەولێرە و بریندارەکانیش لەژێر چاودێری پزیشکدان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە