ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

نزیکەی 40 هەزار چەکی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لەهەڵمەتی کۆنترۆڵی چەکدا تائێستا زیاتر لە 77 هەزار کەس خۆیان تۆمارکردووە

باسک نێت
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد: ژمارەی ئەو کەسانەی لەهەڵمەتی کۆنترۆڵ و ڕێکخستنەوەی چەکدا ناویان تۆمارکردووە، تاڕۆژی 31ی مانگی ڕابردوو گەیشتووەتە (77 هەزارو 708) هاووڵاتی.

ڕوونیشیکردەوە: ژمارەکان بەردەوام لەزیادبووندان و پێشبینیدەکرێت لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا ژمارەکە (100) هەزار هاووڵاتی تێبپەڕێنێت.

ئاشکراشیدەکات کە ئەو کەسانەی هەڵگری چەک بوون و لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا سەردانی فەرمانگە حکومییەکانیان کردووە، گەیشتووەتە (60 هەزارو 450) کەس، (750) چەکی دزراویش دۆزراونەتەوەو هەڵگرەکانیان دەستنیشانکراون.

جەختیشیکردەوە کە وەزارەتی ناوبراو سەرکەوتوو بووە لە دەستبەسەرداگرتنی (39 هەزار و 678) چەکی جۆراوجۆری سەر بەوەزارەتە مەدەنییەکان،

بەدواداچوونیش بۆ (157 هەزارو 990) چەکی دزراو لەئاستی ناوخۆو نێودەوڵەتیدا کراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close