كاروانی شەهیدان

كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی مامۆستا مه‌لا علی عبدالعزیز

تایبه‌ت – باسك نێت

مامۆستا ملا علی عبدلعزیزی هەڵەبجە

ناوی تەواوی علی عبدولعزیز محمدە

له‌رۆژی(28/11/1929) له‌گوندی پریسی سه‌ر به‌هه‌لبجه‌ له‌بنه‌ماله‌یكی ئاینی ناوداری ناوچه‌كه‌ ئاویته‌ به‌زانست و زانیاری ئیسلامی هاتۆته‌ دونیاوه‌ .
مامۆستا مه‌لا علی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماله‌كه‌یانبنه‌ماله‌یه‌كی ئاینی و ناودار بووه‌ ‌ ،مامۆستا له‌خزمه‌ت شیخ عبد العزیز باوكیدا و مامۆستا مه‌لا سالحی گه‌وره‌ كه‌ده‌كاته‌ مامی و مامۆستا مه‌لا عوسمان ی كاكی و مامۆستا مه‌لا عومه‌ریبراگه‌وره‌یدا خویندویتی و هه‌ر له‌قوتابخانه‌كه‌ی باوكیدا فیرینوسین و خویندنه‌وه‌ ده‌بیت و به‌سه‌ر كه‌وتووی قوناغه‌كانی خویندنی ئه‌وكاته‌ ده‌بریت و دواتر ده‌نیردریت بۆ خولیكی زانستی و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هینیت .
له‌سالی (1961)بوه‌ به‌به‌ریوه‌به‌ری (په‌یمانگای ئیسلامی) له‌هه‌له‌بجه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وی خزمه‌تی كردووه‌ و توانیویه‌تی نه‌ویه‌كی باش په‌روه‌رده‌ بكات .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاویتیدا مامۆستا خۆی فێری سوار چاكی و به‌كار هینانی چه‌ك وكردووه‌ به‌زووی ناوبانگی ئازایه‌تی ولیهاتووی بلاو بووه‌ته‌وه‌.

له‌سالی (1962) بووه‌ به‌ پیشنویژ مزگەوتی گەورەی هەلەبجە، رژیمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق وئه‌و مزگه‌وته‌ بویه‌ مینبەری بە گژداچونەوەی رژێمە داگیر کەرەکانی کوردستان،
له‌سالی (1973) له‌لایه‌نی ڕژیمی عیراقی گۆر به‌گۆره‌وه‌بریاری دورخستنه‌وه‌یان له‌ناوچه‌كه‌ بۆ ده‌ركرا ودورخرانەوە بۆ ڕومێسە وسەماوەو فلوجە
له‌ ( 13/5/1987)دا مامۆستا داینه‌مۆ و هه‌لگیرسینه‌ری راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی هه‌له‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زووربوو كه‌دژ به‌سته‌م ۆ زۆری به‌عسیه‌كان ،
له‌شه‌وی (13له‌سه‌ر 14/5/1987) به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا عوسمانی برای ومامۆستا ملاعمر ومامۆستا ملا احمد کاکە محمود لە سیروان ومامۆستا ملا ابراهیم لە سید سادق زۆریك له‌مامۆستایانی ئاینی،
له‌سالی ( 1991 ) راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا جه‌نابی مامۆستا به‌شداری فیعلی و به‌رچاو و كارای هه‌بوو له‌ئازاد کوردستاندا.
مامۆستا مەلاعلی عبدالعزیز وبزوتنەوەی ئیسلامی یەکێک بون لەو حەوت حیزبەی کە بیڵ کلینتۆن بانگێشتی ئەمریکا کراون،
له‌پاش داگیر كردنی عیراق مامۆستا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاو په‌یمانه‌كانی له‌به‌رواری ( 2/8/2003) له‌لایه‌ن هیزێکی زەبەلاحی زەمینی وئاسمانی ، مامۆستا مه‌لا علی و مامۆستا مه‌لاعومه‌ری براگه‌وره‌ی و هه‌ندیك له‌پاسه‌وانه‌كانی ده‌ستگیر ده‌كرین به‌ره‌و باشور و ناوه‌راستی عیراق دەبرێن
دوای ئه‌وه‌ی له ناو زینداندا مامۆستا، ده‌رمان خوار ده‌كریت له‌ (17/8/2003) ئازاد ده‌كریت
هه‌ر به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و ده‌رمانه‌وه‌ سالی 2007 به‌ته‌واوی كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر مامۆستا ده‌ركه‌ت و پاش به‌جی هینانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌ره‌و له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا ده‌روات مه‌رگ مه‌ودا نادات بگه‌ریته‌وه‌ و دواجار له‌ (17/3/2007) له‌ولاتی تاراوگه‌و دور نیشتمان کۆچی دوایی دەکات تەرمەکەی لە گۆرستانی گولانی هەڵەبجەی شەهید بە خاک دەسپێریت،

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close