
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلاً عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ)
له‌یادی 32هه‌مین ساڵیادی تاوانی گه‌وره‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا جارێكی‌تر زاكیره‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌وێته‌وه به‌ر ئازارێكی گه‌وره‌و برینی ساڕێژنه‌كراوی كورد‌و هه‌ڵه‌بجه ده‌كولێته‌وه، له‌م یاده پڕ له‌ئازاره‌دا مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جارێكی‌تر هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌س و كاری قوربانییه‌كان ده‌رده‌بڕێت و داوای شیفاو چاكبوونه‌وه‌ش له‌خوای گه‌وره ده‌كات بۆ برینداره‌كان كه تائێستا له‌ناو ئازار‌و موعاناتدا ده‌ژین.
له‌م یاده‌دا دیسان یادی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی ده‌خه‌ینه‌وه كه ئێوه‌و هه‌موومان قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ین، به‌داخه‌وه تا ئێستاش خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره له‌ئاستی ئه‌و مه‌ینه‌تییه و قوربانییه گه‌وره‌یه‌دا نییه، بۆیه پێویسته هه‌نگاوه‌كان خێراتر بكرێت بۆ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه.
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
2020/3/16