کامیل مەحمود
جارێکیتر یادە تراژیدییەکەی کیمیابارانی هەڵەبجە گەڕایەوە، ۲٨ساڵە کورد بەخوێنی شەهیدانی هەڵەبجەو ئەوانیتر حوکمڕانە بەڵام:
– هێشتا گەڕەکەکانی هەڵەبجە کەلاوەی هەشتاو هەشتی تیا ماوە.
– هێشتا کوڕو کچە ونبووەکانی هەڵەبجە لەناو خانەوادە ئێرانییەکاندا دەژین و هیچ هەماهەنگییەکی فەرمی و جدی لەگەڵ تاراندا لەڕێگای بەغداو هەولێرەوە بۆ گێڕانەوەیان نییە.
– هێشتا بریندارو هەناسە توندبووەکانی هەڵەبجە بێ چارەسەر ماونەتەوە لەکاتێکدا کوڕە بەرپرسەکان بۆ پەتاو ئازارو هەڵامەتێک ڕەوانەی هەندەران دەکرێن.
– هێشتا سیمای شەست و حەفتاکان بەڕواڵەتی شارەوەیەو جێ دەستی ئەم دەسەڵاتە ونە.
– هێشتا بەرژەوەندی حزبی و هاوکێشەی نفوزی سیاسی سەوزو زەرد لەسەرووی بەرژەوەندی شارەکەوەیەو ڕێگرە لەئاوەدانی و گەشەکردنی بوارەکانی ژیانی هەڵەبجەییەکان.
– هێشتا هەڵەبجە وەک شارەدێیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بڕیاری بەپارێزگابوونەکەی تەنها ڕوواڵەتییەو بە ژیانی ئیداری و فەرهەنگی شارو ناوچەکەوە نابینرێت.
– هێشتا بەسوتماکبوونی جەستەی ئەم شارە نەکراوەتە پرسێک لەگەڵ دەسەڵاتی ئیتیحادی بەغدادا کەبچێتە ژێر باری بەرپرسیاریەتییەوە وەەک میراتگری فەرمی دەسەڵاتی پێشوو…
– ……