نوسەران

هەڵەبجە لە بوغزی دەستەڵاتدا…

هەڵەبجە لە بوغزی دەستەڵاتدا…
گۆران نوری
هەڵەبجە یەکێک لە شارە شاهانەکانی کوردستان و خۆشەویستی لای هاوڵاتی کورد و ڕق ئەستوری لای دەستەڵات، ئەم شارە تا ئێستا دەستەڵات هیچ ڕازی نییە بوونیەتی هەبێت و هەیکەلەی بۆ دروست ببێت و ببێتە شارێک هاوشێوەی شارەکانی تر ئەم هەرێمە، ئاخر لە کوێ دنیا بووە سەرانی حکومەتەکەی دژی شارێک بوەستێتەوە، تەنانەت شارێکیش قوربانی یەکجار گەورەی داوە و هەر تاکێکی ئەم بەناو دەستەڵاتە بەهۆی هەڵەبجەوە هەن و بوون بە ملیار دێر و سەرمایەکانیان بردووەتە دەرەوە.
ئیتر ناکرێت هەڵەبجەییەکان لەبەرامبەر کەمتەرخەمی بۆ ئەم شارەو پشتگوی خستنی یەکجارەکی بێدەنگ بن و نەیەنە دەنگ، کاتی هەڵوێست و خستە سەرخەتی دەستەڵاتە لەبەرامبەر ئەم شارەی کە هیچی بۆ نەکراوە و بۆی ناکرێت.
چی بۆ ئەم شارە کراوە ، کامەیە پڕۆژە گەورەکەی ئەم شارە؟
کامەیە خستنە گەڕی کارگە و کار بۆ گەنجانی ئەم شارە؟
کامەیە دروستی ڕێگا و بانەکانی ئەم شارە کە جێگای دڵخۆشی خەڵکەکەیبێت؟
ئەی پێم ناڵێت کوا بودجە و داهاتی ئەم شارە؟
چی ماوە ڕقتان لەم شارە نەبێتەوە؟
ئاخر کاتێک دێنە سەر دەنگدانتان هەموو هاوارتان بۆ ئەم شارەییە.
ئێستاش نایەڵن ئەم شارە ببێتە پارێزگایەکی حەقیقی ، ئەنجومەنەکەی و بەڕێوبەرایەتییەکان هەبێت و ببێتە هی خەڵکی ئەم شارە، ئاخر کوا دڵسۆزی و خۆشەویستیتان بۆ ئەم شارە، بە درێژای سی ساڵی تەمەنی حکومەتی دەستەڵاتان کامەیە شاری شارتان.
ئێستاش بەو شێوە ڕوون و ئاشکرایە داوادەکات بوودجەی هەڵەبجە بە شێوەیەک کەم بکرێتەوە هیچ بۆشاییەکی زۆر بچوکی ئەم شارە پڕ ناکاتەوە، ئەوەشی بمێنێتەوە بنێدرێت بۆ ئەم شارە باشی لێ دەدزن و ئەویتر نانێرن و هەر نایەڵن بگاتە دەستی خزمەت کردن بۆ شاری هەڵەبجە، ئیتر بەسە کاتی ئەوەیە هەموومان خەڵکی هەڵەبجە دڵسۆزی بۆ شارمان بنوێنین و شار بکەینەوە شاری هەڵەبجە و پارێزگایەکی ڕاست و دروست. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close