كوردستانهەواڵ

ئەوەی پەنجەمۆری نەخوێندرێتەوەو تۆماركرابێت حاڵەتی تێپەڕاندن دەیگرێتەوە

“ئەوەی پەنجەمۆری نەخوێندرێتەوەو تۆماركرابێت حاڵەتی تێپەڕاندن دەیگرێتەوە”
باسک نێت
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق:
هیچ كێشەیەكی تەكنیكیمان نەبووەو پرۆسەكە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.
نازانین ئاستی بەشداری چەندە، لە نیوەڕۆدا راپۆرت وەردەگرین و دەزانین ئاستەكە چەندە.
دوای ئەوەی كاتژمێر شەش بنكەكانی دەنگدان دادەخرێن، هەموو ئەنجامەكانی بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەنێردرێن بۆ سێرڤەرەكانی ئۆفیسی نیشتمانی لە بەغداد، پێویستە لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامەكانی رابگەیەندرێن، هیوادارین بتوانین زووتر ئەنجامەكان رابگەیەنین.
ئەوەی پەنجەمۆری نەخوێندرێتەوەو تۆماركرابێت لەكاتی موراجەعەو نوێكردنەوەدا، ئەمە حاڵەتی تێپەڕاندن دەیگرێتەوە.
لە دەنگدانی تایبەتدا كۆنترۆڵی تەواومان هەبووە بەسەر بنكەكانی دەنگداندا، ئەگەر پێشێلكارییەك هەبووبێت پەیوەندی بە لیژنەی ئەمنییەوە هەبووە، نەك كۆمسیۆن.
پێشێلكارییەكی ئەوتۆ لە دەنگدانی تایبەتدا نەبووە كە كاریگەریی لەسەر پرۆسەكە هەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close