كوردستانهەواڵ

کۆمیسیۆن :هیچ کەسێک بەکۆمیسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن دەنگدەر دەنگى بە چ لایەنێک داوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەموو ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەکەینەوە کە پەیوەندیدارن بەنهێنیى دەنگدانەوە.

باسک نێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەیى تەواوی خۆیان بۆ دەنگدانى گشتیى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دووپاتدەکەنەوە.

دەشڵێت: هەموو ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەکەینەوە کە پەیوەندیدارن بەنهێنیى دەنگدانەوە و بژاردەى دەنگدەر لە هەردوو دەنگدانى تایبەت و گشتیی نهێنییە و هیچ کەسێک بەکۆمیسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن دەنگدەر دەنگى بە چ لایەنێک داوە.

کۆمیسیۆن داوا لە بەربژێر، حیزب و هاوپەیمانییەکان دەکات پابەندى وەستاندنى بانگەشە بن. هاوکات داوا لە دەنگدەران دەکات لەگەڵ خۆیان مۆبایل نەبەنە بنکەکانى دەنگدانەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close