جیهانهەواڵ

بەپەلە.. لەسەر مردنی حاجییان وەزیری ئەوقاف لەپۆستەکەی دوورخرایەوە

وەزیری ئەوقافی توونس، لە ئەنجامی ئەو هەموو مردنەی حاجیانی وڵاتەکەی لە حەجی ئەمساڵدا ڕوویدا، لە كارەكەی دوور خرایەوە.

باسک نێت

قەیس سەعید، سەرۆكی توونس بڕیاریدا ئیبراهیم شایبی، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی وڵاتەكەی لە كارەكەی دوور بخاتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو هەموو مردنەی ئەمساڵ لەناو حاجییانی وڵاتەکەیدا ڕووی دا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئەو وڵاتە، تا ئێستە 49 حاجیی توونسی بەهۆی گەرمای زۆرەوە مردوون و خانەوادەكانیان بەشوێن گەڕانەوەی گۆڕەكانیانەوەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close