
باسک نێت
تۆم فلیچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند،
زیاتر لە 630 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی چوونەتە ناو غەززە، کە لانیکەم 300 لەو بارهەڵگرانە گەیشتوونەتە باکووری کەرتەکە.”
“هیچ کاتێک نییە بەفیڕۆی بدەین، دوای 15 مانگ لە شەڕی بەردەوام، پێداویستییە مرۆییەکان زۆر گرنگن.”
ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غە*ززە کە دوێنێ یەکشەممە، دەستی پێ کرد و قۆناغی سەرەتایی شەش هەفتەیە، کە دەبێت ڕۆژانە 600 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە غە*ززە، هەروەها لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا، 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن، لە بەرامبەردا دەبێت ئیسرائیلیش سەدان زیندانی فەڵەستینی ئازاد بکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە