قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێکی راگەیاند ئەمڕۆ بڕێکی زۆر بەنزینی (800) دیناری لە سلێمانی دابەش بکرێت و چوارشەممەی داهاتوش بەنزینی (690) دیناری بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە بڕی یەك ملیۆن و (500) هەزار لیتر بەنزینی (800) دینار لە چەند وێستگەیەکی سلێمانی دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی چوارشەممەی داهاتو بڕێکی زۆر لە بەنزینی (690) دیناری بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت و لە قۆناغی یەکەمدا بەسەر پاسەکان و تەکسیدا دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دوشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند: پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک و جوت نامێنێت و سەرجەم شۆفێران دەتوانن بەنزین وەربگرن لەو ویستگانەی بۆیان دیاری کراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە