ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

نرخی دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار 145 هەزار دینار

باسک نێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی ساڵى داھاتوو نرخی دۆلار جێگیر دەكات. دەشڵێت، “نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دينار دادەبەزێت”.


موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەماهەنگیی نوێ هەیە لەنێوان ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار.
وتیشی، ساڵی داهاتوو نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و لەگەڵیشیدا، بانکی ناوەندی نرخەکەی لە نزمیدا جێگیر دەکات.


بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، لە ساڵی داهاتووەوە نرخی دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دینار دادەبەزێت و بانکی ناوەندیش بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار بەرامبەر دینار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close