
مەسعود پزشكیان ناوی وەزیرە كاندیدكراوەكانی حكومەتەكەی رادەستی پەرلەمان كرد
باسک نێت
ئەمڕۆ ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان), لیستی ناو وەزیری پێشنیازكراوەكانی لە مەسعود پزشكیان, سەرۆك كۆماری ئێران وەرگرت, بۆ پێدانی متمانە پێیان.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی تەسنیم, پزشكیان ناوی كاندیدكراوەكانی بۆ وەزارەتەكانی حكومەتەكەی رادەستی پەرلەمان كردووە, بۆ دەنگدان لەسەریان كە ئەمانەنان:
وەزارەتی پەروەردە: عەلی رەزا
وەزارەتی پەیوەندیەكان: ستار هاشمی
وەزارەتی ئاسایش: سەید ئیسماعیل خەتیب
وەزارەتی ئابوری: عەبدولناسر هیمەتی
وەزارەتی دەرەوە: عەباس عێراقچی
وەزارەتی تەندروستی: محەمەد رەزا زەفەرقەندی
وەزارەتی كار: ئەحمەد میدری
وەزارەتی كشتوكاڵ: غولام رەزا نوری
وەزارەتی داد: ئەمین حسێن رەحیمی
وەزارەتی بەرگری: عەزیز نەسیر زادە
وەزارەتی رێگاوبان: فەرزانە سادق
وەزارەتی پیشەسازی: محەمەد ئەتابك
وەزارەتی زانستی: حسێن سیمایی
وەزارەتی رۆشنبیری: عەباس ساڵحی
وەزارەتی ناوخۆ: ئەسكەندەر موئمینی
وەزارەتی كەلپوری رۆشنبیری: محمەد رەزا ساڵحی ئەمیری
وەزارەتی نەوت: محەمەد بك نەجاد
وەزارەتی وزە: عەباس عەلی ئابادی
وەزارەتی وەرزش: ئەحمەد دنیا مالی




