كەش و هەوا

شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە

کاریگەری شەپۆڵێکی بەفر بارین بۆ سەر ناوچەکەمان

باسک نێت
شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات ,لە کاتەکانی شەوی پێنج شەممە کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری روو لە ناوچەکەمان دەکات , بەهۆی نزمی پلەکانی گەرما و کاریگەری بارستە هەواییەکی سارد دەستپێکی ئەم شەپۆڵە لە زۆربەی ناوچەکەمان بە بەفر بارین دەست پێدەکات لە رۆژی هەینی ڕێکەوتی 23-1-2026 هەرێمی کوردستان لە زۆربەی کاتەکان لە ژێر کاریگەری شەپۆڵێکی بەفر بارین دەبێت لەگەڵ بەفر بارین هەندێ ناوچە نمە بارانی دەبێت , بەفر بارین لە سەنتەری پارێزگاکان دەبارێت بە ڕیژەی جیا جیا .کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا کاتەکانی درەنگی شەوی هەینی و کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت .سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر باران بارینی پچڕ پچڕی مامناوەندی دەبێت هەندێ کاتیش بە تێکەڵی بەفریش دەبارێت لەگەڵ باران .

21-1-2026

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close