كەش و هەوا
هۆشداریەک لە کەشناسەوە

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات کە بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کەشوهەوای عێراق بەشێوەیەکی بەرفراوان بگۆڕێت، و لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات و لە شەوی شەممە و بەیانی یەکشەممەدا دەگاتە لوتکە، پاشان وردە وردە تا بەیانی ڕۆژی دووشەممە کەم دەبێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە وڵاتەکە خۆی بۆ شەپۆلی دووەمی سروشتی جەمسەری ئامادە دەکات کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات، و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی عێراقی رایگەیاند “مۆدێلی کەشوهەوا و وێنەکانی مانگی دەستکرد دەریدەخەن کە ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی شارەکانی وڵاتدا هەیە لە کاتژمێرەکانی دیکەی ئەم شەو ، جگە لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات و هەندێک ناوچەی ناوەند و باشوور کە ئەم ئەگەرەیان لاوازە”. ئاماژەی بەوەشکرد، “لووتکەی یەکەمین سیستەمی کەشوهەوا شەوی شەممە/یەکشەممە دەبێت و کاریگەرییەکانی تا شەوی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەی باکور زۆرترین بارانبارین بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ “هەندێکجار بارانبارینی بەخوڕ پێشبینی دەکرێت شەوی شەممە و بەیانی یەکشەممە چڕتربێتەوە، بەتایبەتی لە باکووری ڕۆژهەڵات”.
هەروەها هۆشداریدا لەوەی “ئەگەری لافاوی خێرا لە هەندێک ناوچەدا هەیە، بەتایبەتی لە (ڕووبارەکانی وشک)”، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە ناوبەناو تەپوتۆز لەگەڵ بارانبارینی بەهێزدا بێت. و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهوک هەیە، لەگەڵ بارودۆخی زۆر سارد لە بەرزاییە بەرزەکاندا”.
سەبارەت بە با، ئاماژەی بە “چالاکی بەهێزی با لە شەوی شەممە و یەکشەممە لە باکوری ڕۆژئاوای وڵات و شارەکانی ناوەڕاست کرد، لەگەڵ بارانبارین کە ڕەنگە هەندێکجار بگاتە ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا” و ڕایگەیاند، ئەگەری شەپۆلی خۆڵبارین هەیە، کە چڕییەکەی لە ناوچە کوێستانییەکان زیاتر دەبێت.
عەتیە پشتڕاستی کردەوە کە بارانبارین لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە (٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥) کۆتایی دێت، ئەمەش کۆتایی هاتنی یەکەم سیستەمی کەشوهەوایە. دوای ئەوە “ڕۆژی دووشەممە دابەزینێکی بەرچاو لە پلەی گەرما ڕوودەدات، کە لە شەو و بەیانیدا بە توندی هەستی پێدەکرێت”. ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی دووەم لە ڕۆژی دووشەممەوە کاریگەری لەسەر ناوچەکە دەبێت و “کاراکتەری جەمسەری” وەردەگرێت لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بارانبارینی پەرشوبڵاو.




