جیهانكەش و هەوا
بۆ یەکەمجارە شارێکی کوردستان دەبێتە گەرمترین شاری جیهان.

ماڵپەڕی کەشناسی ئاشكرایدەكات كە بۆ یەکەمجارە شارێکی کوردستان دەبێتە گەرمترین شاری جیهان.
ماڵپەڕی کەشناسی ئێڵدۆرادۆ لیستی گەرمترین ۱٥ شاری جیهانی بۆ ئەمڕۆ، ٦ی تەمووز، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند. شاری خانەقین بە پلەی گەرمی پێشبینیکراوی ٤۹.٤ پلە گەرمترین شاری سەر ڕووی زەوی دەبێت بۆ ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەش كردووە،لە دوای خانەقین شارەکانی عەممارەو بەدرە و بەغدا و بەسرە و عەلی غەربی و ناسرییە و کوت لەلیستەکەدا هەن و لە کۆی ۱٥ شاری جیهان هەشت شاری لە عێراقن.
ئەوەش بۆ یەکەمجارە خانەقین وەک شارێکی کوردی دەبێتە گەرمترین شار.
ساڵی ڕابردوو شارەکانی بەسره و ناسریەو عەلی غەربی و سەفوان لە عێراق چەند جارێک گەرمترین شاری جیهان بوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە