جیهانهەواڵ

 پزیشکیان: ئێران لەژێر فشار، هەڕەشە و گەمارۆدا ناچێتە ناو هیچ دانوستانێکی سەپێنراوەوە

پزیشکیان: ئێران لەژێر فشار، هەڕەشە و گەمارۆدا ناچێتە ناو هیچ دانوستانێکی سەپێنراوەوە

باسک نێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان:

تا ئەو کاتەی هەنگاوە دوژمنکارانەکان و گوشارە مەیدانییەکانی ئەمریکا ڕانەگیرێن، بونیادنانەوەی متمانە و پێشکەوتنی ڕەوتی گفتوگۆکان بە سەختی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

 کۆماری ئیسلامی ئێران دەسپێشخەری هیچ جەنگێک نەبووە و هەرگیز خوازیاری پەرەسەندنی نائارامی لە ناوچەکەدا نییە

بەڵام بەردەوامیی هەنگاوە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا، لەوانە **گەمارۆی دەریایی، لەگەڵ بانگەشەکانی ئەو وڵاتە بۆ چارەسەری سیاسی نایەتەوە

ئەم دژایەتییەش ئاستی بێ‌متمانەیی لای گەلی ئێران و بەرپرسانی وڵات زیاد کردووە.

ئامۆژگاری ڕوونی ئێمە بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە بۆ ڕەخساندنی زەمینەی چارەسەرکردنی کێشەکان، سەرەتا کۆسپە مەیدانییەکان و گەمارۆکان لابەرێت، چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێر گوشار، هەڕەشە و گەمارۆدا ناچێتە ناو هیچ دانوستانێکی سەپێنراوەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close