جیهانهەواڵ

ئەمریکا پێشنیازی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژیی دەکات لە لوبنان

چەند بەرپرسێکی لوبنانی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، ئەمریکا پێشنیازی ئاگربەستێکی 60 رۆژی بۆ جەنگی لوبنان پێشکەشکردووە.

باسک نێت

بەرپرسێکی باڵای لوبنانی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لەوبارەیەوە دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە لیزا جۆنسن، باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان پێشنیازەکەی ئەمریکای پێشکەشی نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان و نەبیە بەری، سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە کردووە.

نەبیە بەری لە حیزبوڵا نزیکە و بە نوێنەرایەتیی بزووتنەوەکە بەشداری لە هەوڵەکانی ئاگربەستدا دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close