عێراقكوردستانهەواڵ

لە عێراق و هەرێمی کوردستان پڕۆژەی جێندەر قەدەغە کرا

باسک نێت – کۆچەر عەلی
بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کۆپیەکی بۆ باسک نێت نێردراوە ، بڕیاردراوە هیچ رێکخراوێک و دام و دەزگایەک بۆی نییە باسی وشەی جێندەری بکات و کار لەسەر پڕۆژەی جێندەر بکات.

هاوکات بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لە پەراوێزی ئەم بڕیارە دەرچووە هەر ڕێکخراوێک ناوەکەی یان لە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکە وشەی جێندەر بەکار هاتبێت دبێت وشەی جێندەرەکە لاببات و نابێت هیچ چالاکیەکیش بۆ بڵاوکردنەوەی ناوو و وشەو پڕۆژەی جێندەر ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوەو رێگەشیان پێنادرێت هیچ جۆرە هاوکاریەک بەناوی جێندەر لە رێکخراوە بیانییەکان وەر بگرن.

عێراق ئەم بڕیارەی ئاراستەی حکومەتی هەرێمیش کردووە کە دەبێت لە کوردستانیش جێبەجێ بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بەم بڕیارەی حکومەتی عێراقی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی راسپاردووە کە تەواوی ئەو دەزگاو رێکخراوانەی کە ناوی جێندەریان لە پەیڕەوو پڕۆگرامدا هەیە لای ببەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و ئەو رێکحراوانەی کە پێشتر کاریان لەسەر جێندەر دەکرد ئەم دەستەواژەیان لە پڕۆژە و نوسراوەکانیان لابردووەو ناوی ڕێکخراوەکانیان لە وشەی جێندەرییەوە گۆڕیوە بۆ ناوێکی ڕێگە پێدراو بۆ ئەوەی بتوانن کاری رێکخراوەییان بەردەوام بێت و رووبەڕووی یاسا نەکرێنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close