ئابووریجیهان

سەرکەوتنی ترەمپ مەترسی لەسەر ئابووری جیهانی دروست دەکات

پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرانی بانکی ناوەندیی ئەوروپا پێی وایە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا “مەترسیەکان لەسەر ئابووری جیهانی زیاد دەکات”.

باسک نێت

فرانسوا ڤیلێرۆی پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا لە میانی کۆنفرانسێکدا لە شاری لیۆنی فەرەنسا پێشبینی ئەوەی کرد کە خولی دووەمی ترەمپ “پاراستنی بازرگانی زیاتر و کورتهێنانی بودجەی زیاتری ئەمریکا” لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم دوو شتە مەترسییەکانی لەسەر ئابووری جیهانی و ئەوروپا زیاد دەکەن.

ڤیلێرۆی پێیوابوو کە بەڵێنەکەی ترەمپ بۆ بەرزکردنەوەی باج لەسەر هاوردەکردن “بە مانای هەڵاوسانی زیاترە، و بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەشەکردن لە سەرانسەری جیهاندا کەم دەبێتەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە زیادبوونی نادڵنیایی ڕەنگە قورسایی لەسەر گەشەسەندنیش هەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close