دوای ئەوەی حەماس لە “ڕەفەح”ەوە 10 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و هێرشەکە برینداری لێ کەوتەوە، ئێستە حزبوڵای لبنان 65 مووشەکی ئاراستەی باکوری ئیسرائیل کرد.
باسک نێت
ئەمڕۆ یەکشەم پێنجی ئایار، حزبوڵای لبنان 65 مووشەکی ئاراستەی باکوری ئیسرائیل کرد، کە ئەمەیش گەورەترین هێرشی مووشەکی حزبوڵای لبنانە بۆ سەر ئیسرائیل لە دەمی دەست پێ کردنی شەڕی غەزەوە تا ئێستە، هەندێک لە مووشەکەکان لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە خراونەتە خوارەوە، تا ئێستە هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکانی هێرشەکە دڵنیا نەکراوەتەوە.
بەمدواییە حزبوڵای لبنان 20 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، ئەمڕۆ چه‌كدارانی حه‌ماس 10 مووشه‌كیان له شاری ڕه‌فه‌حه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد له ناوچه‌ی ”كه‌ریم شه‌لوم”.
ئه‌م هێرشانەی حه‌ماس و حزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێن، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای چه‌كدارانی حه‌ماسیان كوشتووە كه سه‌رۆكایه‌تیی شانه‌یه‌كی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ی ده‌كرد له غه‌زه.