
هێرش کرایە سەر ئاهەنگێكی جولەكەكان لە ئوسترالیا
باسک نێت
13 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران، بەهۆی هێرشی چەند چەكدارێكەوە بۆسەر ئاهەنگی جەژنی حانوكا (جەژنی رووناكی)ی جولەكەكانەوە لە ئوسترالیا.
هێرشەكە لە كەناراوی (بۆندی)ی لە ویلایەتی نیو ساوس ویڵز روویداوە، بەقسەی رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرەنۆت)ی ئیسرائیلی نزیكەی 2 هەزار كەس بەشدار بوون لە ئاهەنگەكەدا.
هێشتا دیار نییە چەند كەس لە هێرشەكەدا كوژراون، بەڵام رۆژنامە ئیسرائیلییەكە دەڵێ 3 كوژراو هەیە. پۆلیسی ئوسترالیا هۆشداری بە خەڵك داوە لە ناوچەكە دوربكەونەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری ژمارەیەك شایەتحاڵەوەی باس لەوە دەكات دوو چەكدار كە جلوبەرگی رەشیان لەبەردابووەوە، تەقەیان لە خەڵك كردووە لە ئاهەنگی جولەكەكاندا.
لە یەكەم كاردانەوەدا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، حكومەتی ئوسترالیا كە بێشومار هۆشداری پێدراوە، دەبێت بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشە بگرێتە ئەستۆ.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە دووان لە هێرشبەرەكان دەستگیركراون، پۆلیسی ئوسترالیاش دەستگیركردنی دوو كەسی پشتڕاستكردەوە.




