ئابووری
نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک مسقاڵ زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە دوێنێ پێنج هەزار دینار بەرزبووەوە. نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 4299 دۆلار و نرخی دۆلار بە 142 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە بازاڕەکانی کوردستان، نرخی زێڕ بە ڕێژەیەکی کەم بەرزبووەوە و هەر مسقاڵێک زێڕ بە بەراورد بە دوێنێ پێنج هەزار دینار گرانتر بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 4299 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 142 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی ئەم نرخە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەمان مسقاڵ 855 هەزار دینار بووە.
سەندیکای زێرەنگەرانی هەولێر، بە لەبەرچاوگرتنی نرخی ئۆنسەی زێڕ، نرخی مسقاڵەکانی زێڕی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیاریکردووە: عەیارە 22 بە 900 هەزار دینار، عەیارە 21 بە 860 هەزار دینار، و عەیارە 18 بە 738 هەزار دینار.
یەک ئۆنسە زێڕ یەکسانە بە 30 گرام و 100 سەنت، و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، یەک ئۆنسە دەکاتە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕ.




