
بانکی ناوەندی عێراق سەدان ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
باسک نێت
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 286 ملیۆن و 341 هەزار و 575 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 269 ملیۆن و 991 هەزار و 575 دۆلاری حەواڵە و تەنها 16 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی دیکەی ئەم هەفتەیە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی کەمترین بڕی دۆلاری فرۆشتووە.
لە لایەکی دیکەشەوە 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 151 هەزار و 200 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




