
بەپەلە.. لەهێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەرلوبنان بەرپرسێکی باڵای ئێران کوژراوە
باسک نێت
رۆژنامەی هآرتس لەسەرچاوەیەکی باڵای ئیسرائیلەوە:
عەلی کەراکی فەرماندەی بەرەی باشوری حزبوڵا سەرکردەی سێیەمی ئەو حزبە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ کوژراوەو لە ناوبارەگاکەدا بووە
هاوکات بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی ئیڕان کە فەرماندەی فەیلەقی لوبنان و سوریای سوپاکە بووە لە بارەگای سەرەکی حزبوڵا بووە لەلوبنان و کوژراوە.
هەروەها هێشتا دەنگۆی کوشتن و بریندار بوونی حەسەن نەسرولا لەو بۆردوومانەدا قسەی جیاوازی لەسەر دەکرێت و بە فەڕمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
میدیاکانی لوبنانیش باس لە کوژرانی نزیکەی ٣٠٠ کەس و سەدان بریندار بە هۆی بۆردوومانەکەی بارەگای سەرەک حزبوڵا دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە