
كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) له‌په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، كه‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان جموجۆڵی گوماناویان هه‌یه و ده‌شڵێت، “ئه‌م كه‌شتیه ده‌ریاییانه له‌و ناوچانه‌دان كه به مه‌ترسی زۆر پۆلێنكراون”.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی كۆمپانیای سۆمۆ كه له 28ی (ته‌مموز/7)ی 2025 ده‌رچوه ئاشكرایكردوه، چاودێری جوڵه‌ی تانكه‌ره‌كانی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراقیان كردوه له گه‌روی بابولمه‌نده‌ب و ده‌ریای عه‌ره‌بی، كه سیسته‌می به‌دواداچونیان ده‌كوژانده‌وه و زانیارییه‌كانی شوێن و ئاڕاسته‌یان ده‌شارده‌وه، له دۆخێك‌دا كه به “ساخته‌كردنی ده‌ریایی” (AIS Spoofing) ناسراوه، ئه‌مه‌ش گومانی دروستكردوه له به‌شداریكردن له چالاكییه مه‌ترسیداره‌كان یان نایاساییه‌كان.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ، پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌م كه‌شتیه ده‌ریاییانه (Ship-to-Ship Transfers) له‌و ناوچانه‌دان كه به “مه‌ترسی زۆر” پۆلێنكراون به‌بێ ئه‌وه‌ی له سیسته‌می به‌دواداچونی جیهانیدا تۆمار بكرێن، زۆربه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش به‌بێ ئاگاداری سۆمۆ یان ڕه‌زامه‌ندی كۆمپانیاكه ئه‌نجامدراون.
سۆمۆ هۆشداریدا له‌و مه‌ترسییه‌ی ئه‌م چالاكییانه له‌سه‌ر ناوبانگی نه‌وتی عێراق دروستی ده‌كات، هۆشداریشیدا له به‌كارهێنانی نه‌وتی عێراق له ڕێككه‌وتنه ناشه‌فافه‌كاندا كه له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌ره‌وپێش ناچێت، ئه‌مه‌ش وڵات روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه.
كۆمپانیای سۆمۆ داوایكرد ڕێوشوێنی ئه‌منی و هه‌واڵگریی گونجاو بگیرێته‌به‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕوداوانه و ڕێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی، جه‌ختیشیكرده‌وه له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاشكراكردنی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك یان ده‌ستكاریكردنی سه‌رچاوه نیشتمانییه‌كان.
باسک نێت




