جیهانهەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران:  ئێرانییەکان هەرگیز نەچەماون بۆ هیچ بێگانەیەک

وەزیری دەرەوەی ئێران:
ئێرانییەکان هەرگیز نەچەماون بۆ هیچ بێگانەیەک

باسک نێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئێران نەتەوەیەکە، خاوەن کولتورێکی دەوڵەمەندە، کە دەگاتە حەوت هەزار ساڵ شارستانیەت، هەرگیز وەڵامی زمانی هەڕەشەو تۆقاندن ناداتەوە، ئێرانییەکان هەرگیز نەچەماون بۆ هیچ بێگانەیەک، جگە لە رێزگرتن وەڵام هیچ نادەنەوە.

عراقچی ،لە پۆستێکدا لە سەكۆی “ئێکس” نوسیویەتی: ئەگەر دوژمنكارییەكان دووبارە بێتەوە، بێ گومان بە هێزێكی زیاترەوە وەڵام دەدەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەگەر مەترسییەك هەبێت سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بۆ مەبەستی نائاشتیانە، ئەوا سەلمێنراوە كە بژاردەی سەربازی کاریگەری نیە ، بەڵام رەنگە چارەسەری دانوستانکاری سەرکەوتوو بێت.

ئەو وتانەی عراقچی دوای ئەو هەڕەشانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دێت، کە دوێنێ‌ لە میانەی سەردانەکەی بۆ سکۆتلەندا رایگەیاند، كاتێك وتی: توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە، دەتوانن سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە بكەن، لەچاوتروكانێكدا بۆیان لەناو دەبەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close