عێراقكوردستانهەواڵ

پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیار دەدات

پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیار دەدات

باسک نێت

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:

بەربەستی سەرەکی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماددەی 12 بوو لە یاسای بوودجە ژمارە 13 لە ساڵی 2023، لە بڕگەی دووەمی ئەو ماددەیە لە بڕگەی(ج)،

هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەناردەکردنەوەی نەوت، لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت.

رەنگە لایەنەکانی شیعە بە هەندێ مەرج لەگەڵمان ڕێک بکەون بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای هەناردەکردنەوەی نەوت.

بەربەستی سەرەکی هەناردەکردنەوەی نەوت مادەی (12) بوو لە یاسای بودجە ژمارە(13) ساڵی(2023) .

بڕگەی دووەمی ئەو مادەیە لە بڕگەی (ج)، باس لەوە دەکات پرسی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، یەکسانە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.

لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کرا، هەمووان لەگەڵ ئەوە بوون کە ئەو پرۆژەیە هەمووار بکریتەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close