كوردستانهەواڵ

پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ خەرج دەکرێت

پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ خەرج دەکرێت

باسک نێت

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان

“بۆ چاکسازی زانکۆکان و پاڵپشتی دارایی خوێندکاران، مانگی ئاب بە نووسراوی فەرمی داوای 7 ملیار و 250 ملیۆن دینارمان لە ئەنجوومەنی وەزیران کرد و ئەوانیش بۆ وەرگرتنی بۆچوون ناردوویانە بۆ وەزارەتی دارایی”.

“ئێستا نووسراوەکە لەبەردەستی وەزیری داراییە و دوای واژۆکردن ئەویش رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکاتەوە و لەوێوە فەرمانی جێبەجێکردنی دەردەچێت”.

ئەمساڵیش وەکو ساڵی رابردوو پاڵپشتی دارایی خوێندکاران دەکرێت.

بڕی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارانی نێو شار مانگانە 40 هەزار دینارە و بۆ دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینار.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close