
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە:
سوپا سالارانی سعودیەو پاكستان توركیا كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدان بۆ بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هێرشەكانی ئەم دوایییە حوسییەكان
باسک نێت
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە دەڵێت، سوپاسالاری وڵاتانی سعودیەو تورکیا و پاکستان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدەن، لە دوای ئەو هێرشانەی حوسییەکانی یەمەن كردیانە سەر سعودیە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کۆبوونەوەیەکە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەشدا بەڕێوەدەچێت، کە دەڵێت: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر یەکێک لە لایەنەکان، بە هێرش بۆ سەر هەموو لایەنەکان هەژمار دەکرێت.
راگەیاندنی ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی پێنجشەممە، لە نیویۆرک، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لەگەڵ محەممەد ئیسحاق دار، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزیرەکان لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەوتنەکانی پیادەکردنی دامەزراندنی ئەمیندارێتیی گشتی و لیژنەو تیمە کاری سەر بە رێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەشیان تاوتوێ کردووە، جگه لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی کارەکانیان.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوو، وەزیرەکان ئەو هێرشانەیان سەركۆنە کردووە کە مەککە و دامەزراوە مەدەنی و ئابورییەکانی سعودیەیان کردووەتە ئامانج و جەختیان لەسەر مافی شانشینی سعودیە کردووەتەوە لە گرتنەبەری هەر رێکارێک کە بە گونجاوی دەزانێت بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی خۆی بەپێی ماددەی 51ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.




