عێراقكوردستانهەواڵ

لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا کرا
باسک نێت
کەمێک بەر لەئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.

وتیشی: بڕیارە دوای وردبینی کردنی لیستەکان، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و ڕاستەوخۆ مووچە دابەشدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عێراق دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی کردو بڕیاریش بوو لەم مانگەوە مووچەخۆرانی هەرێم و بەغدا لەیەک کاتدا مووچە وەربگرن، بەڵام جارێکیتر بەغدا زووتر مووچەی دابەشکرد…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close