جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

حاجییانی دەرەوەی سعودیە بۆ ئەمساڵ دەبێت ڤاکسین دژی دوو نەخۆشی لە خۆیان بدەن

وەزارەتی حەجی سعودیە چەند ڕێنماییەکی تەندروستی بڵاوکردەوە کە دەبێت حاجیانی دەرەوەی سعودیە جێبەجێی بکەن، ئەویش وەرگرتنی ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشک و ئیفلیجییە.

باسک نێت
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو ڕێنماییانەی لەسەر حاجییانی ناوخۆی سعودیە پێویستە بۆ ئەنجامدانی ڕێورەسمی حەج لەمساڵدا بریتین لە، وەرگرتنی ڤاکسینێکی کۆرۆنای پەرەپێدراو، ڤاکسینی ئەنفلۆنزا کە لەمساڵدا وەرگیرابێت، ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشک.
ئاماژە بەوەشکراوە، حاجییانی دەرەوەی سعودیە پێویستە ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشکیان وەرگرتبێت بە مەرجێک ماوەی 10 ڕۆژ بەسەر وەرگرتنەکەیەدا ڕۆیشتبێت.


هەروەها لەسەر حاجییان پێویستە بەلایەنی کەمەوە ڤاکسینێکی دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵانیان وەرگرتبێت، هەروەها وەزارەتی تەندروستی سعودیە داوا دەکات لەو کەسانەش دەکات کە نیازی ئەنجامدانی حەجیان هەیە و تووشبووی ئەم نەخۆشییانەن ناتوانن ڕێوڕەسمەکە تەواوبکەن، کە بریتین لە:

  1. وەستانی گورچیلە.
  2. وەستانی دڵ.
  3. نەخۆشی سییەکان.
  4. هەوکردنی جگەر.
  5. نەخۆشییەکانی دەمار.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close