جیهانهەواڵ

هاریس دانینا بە شكستەكەی و پیرۆزبایی لە ترەمپ كرد

هاریس دانینا بە شكستەكەی و پیرۆزبایی لە ترەمپ كرد

باسک نێت
بەیانی ئەمڕۆ، كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، دوای دۆڕانی كێبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان، وتارێكی لەبەردەم ژمارەیەك لەلایەنگرانی پێشكەشیكرد، تیادا باسی لە گرنگی قبوڵكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كرد، جەختیشیكردەوە لەوەی، شانازی دەكات بەو هەڵمەتی هەڵبژاردنەی ئەنجامیدا.
هاریس وتی، ئەنجامەكان بەوشێوەیە نەبوون كە ئێمە خوازیاری بووین، بەڵام پێویستە لەسەرمان قبوڵی بكەین، وتیشی: پیرۆزبای سەركەوتنم لە ترەمپ كردووەو، بەڵێن پێداوە پشتیوانی خۆی و تیمەكەی بكەم لەقۆناغی راگوزەردا.

هاریس راشیگەیاند: ئەمەكداریمان نە بۆ حزبەو نە بۆ سەرۆك، بەڵكو بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، جۆبایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پیرۆزبایی لە ترەمپ كردو داوای لێكرد سەردانی كۆشكی سپی بكات.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی كۆشكی سپی، ئەمڕۆ بایدن وتارێك پێشكەش دەكات و، تیایدا باس لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و گرنگی یەكخستنی وڵات و، زامنكردنی گواستنەوەی نەرمونیانی دەسەڵات دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close