
بەریتانیا؛ دژی بڕیارەکەی ترەمپ دەوەستیت بۆ گەمارۆدانی گەرووی هورمز
باسک نێت
کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی “بی بی سی ٥ لایڤ” ڕایگەیاند؛ بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی گەمارۆی سەربازی بەسەر گەرووی هورمز و بەندەرەکانی ئێراندا ناکەن
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دەڵێت: بەریتانیا لەبری گەمارۆ، کار بۆ “کردنەوەی گەرووی هورمز” دەکات و وتی: “تەنها بە کردنەوەی ئەو گەرووە دەتوانین نرخی وزە دابەزێنین و بارودۆخی ژیانی خەڵک باشتر بکەین، گەمارۆدانی پێچەوانەی ویستی ئێمەیە.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




