عێراقكوردستانهەواڵ

​چیتر ڕێگە نادرێت مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەکانی کچان وانە بڵێنەوە

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک، کەدەست ماڵپەڕی باسک نێت کەوتە چیتر ڕێگە بە مامۆستایانی پیاو نادرێت لە ناوەندی و دواناوەندی کچان وانە بڵێنەوە.

باسک نێت – کەرکوک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک، ڕۆژی ١٣ی ئایار، بڕیارێکی سەبارەت بەنەهێشتنی مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەکانی کچان دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکە، نابێت هیچ مامۆستایەکی پیاو لە قوتابخانەکانی کچان (ناوەندی و دواناوەندی) وانە بڵێنەوە.

لە ناوەڕۆکی بڕیارەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە دەبێت بە هەمان شێوە مامۆستایانی ئافرەتیش تەنیا لە قوتابخانەکانی کچانە وانە بڵێنەوە هاوشێوەی مامۆستایانی پیاو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close