بەپێی راگەیەندراوی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەمه 14ی ئایاری 2024، حاكم جاسم عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی دادگای باڵای فیدراڵی، سەرۆكی دادگای رایگەیاندووە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری هەموو لایەك ئەنجام بدرێت و تەواوی رێوشوێنەكانیش فەراهەم بكرێت بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری لەبەڕێوەچوونیدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە