عێراقهەواڵ

سزای لەسێدارەدان بۆ چه‌ند بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەركرا

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق:باسک نێت

سزای لەسێدارەدانی بۆ حەوت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەركرا، كە لە نێویاندا بازرگانی بیانی هەیە.

دادگای ناوەندی تاوانەكان لە یەكەم بڕیاریدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر چوار تاوانباردا سەپاند كە ماددەی هۆشبەریان هاوردە و هەناردە كردووە.

لە دووەم بڕیاریشدا سزای لە سێدارەدانی بۆ سێ تاوانبار دەركرد كە یەكێكیان بیانی بووە و لە وڵاتانی دراوسێوە ماددەی هۆشبەری هاوردە كردووە و بازرگانی پێوە كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close